دادوه‌رێکى دادگاییکردنى سه‌دام: له‌سه‌دا 95ى سیاسییه‌کانى عێراق له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ تێوه‌ گلاون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن رایگه‌یاند:"له‌ 95%ى سیاسییه‌کانى عێراق له‌ دۆسیه‌کانى  گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ  به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن"

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2021، مونیر حه‌داد دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن ئاشکرایکرد:" زیاتر له‌ 95٪ى ئه‌وانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقدان و کێشه‌ى سیاسیان هه‌یه‌، له‌ دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ  به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن".

هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره‌ به‌میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام دادوه‌ر و دادگاى ئازایان هه‌یه‌، به‌ڵام  "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق له‌ژێر فشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسیدایه‌"

هاوکات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى 2003 وه‌ به‌هۆى  گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له‌ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تدا ، سه‌دان ملیار دۆلارى له‌ده‌ستداوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار