بکوژى ئه‌ندامه‌که‌ى هه‌ده‌په‌ له‌ ئیزمیرى تورکیا ئاشکرا ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

پێشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له‌ شارى ئیزمیرى تورکیا هێرشێکى چه‌کدارى کرایه‌ سه‌ر باره‌گاى هه‌ده‌په‌ و ژنێکى ئه‌ندامێکى ئه‌و پارته‌ به‌ناوى (ده‌نیز پۆیراز) ژیانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌رووداوه‌که‌وه‌ ئاشکراده‌کرێت.

میدیاکانى باکورى کوردستان ئاشکرایان کرد که‌ ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌ به‌ناوى (ئۆنور گه‌نجه‌ر) چه‌ندین وێنه‌ى به‌چه‌کى جۆراوجۆره‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌وێنه‌کانى له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ گرتووه‌.

والى ده‌وڵه‌تى ئیزمیر یاوز سه‌لیم کۆشگه‌ر دوێنێ له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌ کێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه‌" به‌ڵام هه‌رزوو به‌شێک له‌ دانپێدانانه‌کانى هێرشبه‌ر له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى ئیزمیر ئاشکرا بوو که‌ رایگه‌یاندوه‌" من په‌یوه‌ندیم به‌که‌سه‌وه‌ نییه‌، ته‌نها ڕقم له‌ په‌که‌که‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و هێرشه‌م ئه‌نجامداوه‌".


به‌کوژه‌که‌ ئه‌وه‌شى له‌ دانپیانانه‌کانیدا ئاشکرا کردووه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بێ کێشه‌ چه‌ک هه‌ڵبگرێت له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنى له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى غازى ئه‌میرى شارى ئیزمیر وه‌رگرتووه‌و به‌به‌ها سێ هه‌زار و 500 لیره‌ى تورکى چه‌کى کڕیووه‌

بکوژه‌که‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌" 10 فیشه‌کم ناوه‌ به‌باره‌گاى هه‌ده‌په‌وه‌و ئامانجم ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌وێ بکوژم، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک که‌س له‌ باره‌گاکه‌دا هه‌بوو، ئه‌ویشم کوشت".


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار