لاهور شێخ جەنگی: نەخۆشخانەی هیوا نادرێتە کەرتی تایبەت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند " ئێمە وەکو یەکێتی رێگە نادەین نەخۆشخانەی هیوا بدرێتە کەرتی تایبەت ئەو دەنگۆیانە ئەسڵ و ئەساسی نیە".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد رایگەیاند، "نەخۆشخانەی هیوا بەدەر لە سلێمانی خزمەتی هەرچوار پارچەی کوردستانی کردوە، بەپێی ئەو ئامارەی کە بۆمنیان باسکرد نەک هەر واجبی حکومەتی هەرێمی کوردستانە واجبی حکومەتی عێراقیشە داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێ بکات و لەوبارەیەوە پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین، چونکە 60%ی نەخۆشەکان لە دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی دێن بۆ ئێرە".

لەبارەی ئەوەی دەوترێت ئەو نەخۆشخانەی هیوا دەدرێت بە کەرتی تایبەت، لاهور شێخ جەنگی وتی، "ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نیە و بۆ ئەوەی خەڵک نیگەران نەبێت رێگە نادرێت و ئێمە وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێگە بەوە نادەین".

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد، "پێیان راگەیاندین کە حکومەتی هەرێم بەڵێنیداوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و ئێمەش هەمو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پاڵپشتی ئیداری و سیاسی حکومەتی هەرێم بکەین بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە نەکەوێت و نەخۆشەکان زەرەرمەند نەبن، هەرچیەک لەسەر شانی ئێمەبێت دەیکەین".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار