لە كەركوك 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە كەركوك 10 تیرۆریستی سەربە داعش دەستگیركران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا وتویەتی، لەسەر بنەمای چەند زانیارییەكی وردی هەواڵگری، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان 10 تیرۆریست دەستگیربكەن كە بەپێی حوكمەكانی ماددەی 4ی تیرۆر بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ داعش داواكراو بون.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو 10 كەسە شانەی نوستوی داعش بون لە پارێزگای كەركوك و پشتیوانی لۆجیستییان بۆ چەكدارانی داعش دابین كردوەو پێشتریش هەندێكیان وەك چەكداری داعش لە كەرتی كەركوك كاریان كردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە وتەی سەرەتاییان لێ وەرگیراو لە روی یاساییەوە دانیان بەوەدا نا بۆ داعش كاریان كردوەو رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بابهتی پهیوهندیدار