"كێشەی سندوقی شێرپەنجە كێشەیەكی سیاسییەو ئێمە لێی بەرپرسیار نین"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە. دەشڵێت: وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رێكەوتون كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشو.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"رێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییەو رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە."

وەزارەتەكە وتوشیەتی"وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی (د. سەباح) ڕێكەوتون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشو."

جەختیشی كردۆتەوە كە "كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە."

هەروەها لە بەشێكی دیكەی رونكردنەوەكەدا هاتوە"لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی (بدل عیادات)و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوەو بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبوبێت."

سەبارەت بە كێشەی نەخۆشخانەی هیوا وتویەتی"كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دورو نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی  و ئابوری بۆ ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان

1-      كێشەی سندوقی شێرپەنجە بە دور و نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە و حساباتیان تایبەتە و خۆیان بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و پارەی لێ خەرج دەكەن.

2-    ڕێژەی 2% پەیوەندی بە سندوقی شێرپەنجەی خەرجیەكانەوە نییەو رێنمایەكی كۆنە و پەیوەندی بە خەرجكردنی شایستەی دارایی دەرمانەوە هەیە.

3-    وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی (كاك عەبدولڕەحمان) و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی (د. سەباح) ڕێكەوتون. كە پارەی كڕینی دەرمان چارەسەر بكەن و بەپێی سیولە پارەیان بۆ خەرج بكرێت وەكو ساڵانی پێشو.

4-    كێشەی سندوقی شێرپەنجەو كێ سەرپەرشتیاری بوە كێشەیەكی سیاسییەو وەزارەتی دارایی و ئابوری لێی بەرپرسیار نییە.

5-    لە رۆژی 15/6/2021 كێشەی (بدل عیادات)و (میلاكات) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەركراوەو بە بێ ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە داراییەوە هەبوبێت.

6-    كێشەی پێدانی رەزامەندی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی 500 ملیۆنی مانگانە لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكراوەتەوە، ئەوەش دورو نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە نییە.

7-   وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەكو پیشەی خۆی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی تەندروستی لە هەمو هەرێمی كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار