بانکى ناوه‌ندى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، باسیان له‌کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له هه‌رێم و و شه‌ڕى دژى سپیکردنه‌وه‌ى پاره و هاوکاریکردنى دارایى تیرۆریستان کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى بانکى ناوه‌ندی، له‌سه‌ر بانگهێشتى حکومه‌تى هه‌رێم، مسته‌فا غالب مخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى سه‌ردانى هه‌ولێرى کرد و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێ‌کرا، له‌دیدارێکدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگایه‌ک کرا بۆ پته‌وکردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و بانکى ناوه‌ندیى فیدڕاڵى به‌تایبه‌ت له بواره‌کانى ڕێکخستنه‌وه‌ى که‌رتى بانکى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سپیکردنه‌وه‌ى پاره و هاوکاریکردنى تیرۆریستان .
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى جه‌ختیکردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پته‌وکردنى که‌رتى بانکى له‌چه‌ند بوارێک‌دا و گرنگنریتینان رێکخستنى بانکه‌کانى سه‌ر به‌حکومه‌تى هه‌رێم و مۆڵه‌تپێدانیانه له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندیه‌وه، هه‌روه‌ها باس له ڕێکخستنى کارى کۆمپانیا بانکییه‌کان له ئاماده‌کارى بۆ مۆڵه‌تپێدانیان کراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لیژنه‌ى هاوبه‌ش ده‌ست به کاره‌کانیان ده‌که‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندن و جێبه‌جێکردنیان.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم، ئاماده‌ى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى دوپاتکردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، که‌رتى بانکى دوباره رێکده‌خه‌نه‌وه چونکه کۆڵه‌که‌یه‌کى به‌هێز و گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى و چه‌سپاندنى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى بانکه‌کان و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
له‌لاى خۆیه‌وه، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌هه‌رێمى کوردستان، به شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر و سه‌رپه‌رشتیکار بۆ دڵنیابون له‌وه‌ى که‌رتى بانک به‌پێى یاسا به هێزه‌وه چالاکى خۆى ئه‌نجامبدات.
