یه‌کێتى ڕزگار عه‌لى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستنیشانکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستنیشانکردو ناوبراو ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌کاربوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2021، محمد دووشیوانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له که‌رکوک ڕایگه‌یاند، ڕزگار عه‌لى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى (ی.ن.ک) وه‌کو سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستبه‌کار بوو .
محمد دوشێوانى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌کى ده‌ستبه‌کاربونى رزگار عه‌لى له کۆبونه‌وه‌یه‌کى حزبیدا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژارنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق رزگار عه‌لى ده‌ستنیشانکراوه وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردن له‌وناوچانه‌و ئه‌مرۆ یه‌که‌مین کوبوونه‌وه‌یان له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوک ئه‌نجامدا، له کۆبونه‌ۆه‌که‌دا بڕیار و ڕێنماییه‌کانى سه‌رکردایه‌تى (ی.ن.ک)ى بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عیراق ڕوونکرایه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندرا یه‌کێتى ناوچه‌کانى به‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێک دابه‌شکردووه.
هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕزگار عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێـتى له که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، دابه‌شکردنى ناوچه‌کانى کوردستان و عێراق به‌سه‌ر میحوه‌ره‌کاندا له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
