تورکیا گوندى گه‌ڵاڵه‌ى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌تى بۆردومان کرد‌و قوربانى هه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامى قه‌زاى ماوه‌تى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى گوندێکى سه‌ر به قه‌زاکه‌یان کردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند که‌سێک کوژراون و برینداربوون، که هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نه‌بوون.
حوسێن، دانیشتووى گوندى گه‌ڵاڵه‌ى سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئوتومبێلێکى پیکاپ که له قامیشه‌وه هاتووه له‌ناو گوندى گه‌ڵاڵه له‌ناو گه‌راجێكدا له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانى تورکیا بۆرودمان کراو به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌ریلا کوژراون و یه‌کێکیان برینداره".
ناوبراو وتیشى:" ئوتومبێله‌که له‌ناو ماڵه‌کانى گونده‌که‌دا بووه و به ساروخێکى فرۆکه لێى داون، به‌ڵام هیچ که‌سێکى گوندى گه‌ڵاڵه زه‌ره‌رى به‌رنه‌که‌وتووه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار