نێچیرڤان بارزانى بۆ ره‌ئیسى؛ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و تاران فراوانتر بکرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئێران‌دا، پیرۆزبایى له ئیبراهیم ره‌ئیسى ده‌کات و داوا ده‌کات که"له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تى باش په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو تاران په‌ره‌ى پێبدرێت".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزبایى له سه‌رۆکى تازه‌ى ئێران ده‌کات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى له به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆکى تازه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانى دوێنێدا، به سه‌رکۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.
له نامه‌یه‌کدا که به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆک ڕه‌ئیسى کردووده، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتن له پۆست و ئه‌رکى تازه‌یدا، هیواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆکاتیى به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌کانى هاریکاریى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ردوولا و ناوچه‌که‌دا، فراوانتر بکرێن.