یوئێن مانگانه چوار ملیۆن دۆلار ده‌داته هاوڵاتیانى هه‌رێم و عێراق

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى خۆراکى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانیان هه‌یه له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا هاوکارى نزیکه‌ی850 هه‌زار که‌س بکه‌ن له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، که مانگانه چوار ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ن به‌و خێزانانه‌ى پێویستیان به هاوکارییه.
عه‌بدولڕه‌حمان میجاج په‌یکى رێکخراوى خۆراکى جیهانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند، "بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا کارێکى دڵته‌زێن و مایه‌ى نیگه‌رانیه و ئه‌مه‌ش وایکردووه چه‌ندین خێزان پێویستیان به هاوکارى بێت له‌م کاته‌دا."
به پێى وته‌ى په‌یکى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، "بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له عێراقدا رێژه‌ى هه‌ژارى به‌رزکردووه‌ته‌وه، به جۆرێک له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ٣١.٧٪."
عه‌بدولڕه‌حمان میجاج ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌کۆى گشتى نزیکه‌ى چوار ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن رێکخراوى خۆراکى جیهانییه‌وه مانگانه ده‌درێت به‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ى که پێویستیان به هاوکارییه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و هاوکارییه وه‌کو سه‌به‌ته‌ى خۆراک دابه‌شده‌کرێت جگه له هاوکاریکردنى ئاواره و په‌نابه‌ران به گۆژمه پاره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژیانى ئاسایى خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن.
