‌بانکى ناوه‌ندیى فرۆشتنى دۆلار بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزده‌کاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 243 ملیۆن و 385 هه‌زار دۆلارى فرۆشتووه‌ و ئه‌وه‌ش به‌هاى دینار به‌رزده‌کاته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌ یه‌که‌م رۆژى ده‌وامى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بانکى ناوه‌ندى عێراق بڕى فرۆشى دۆلارى بۆ 243 ملیۆن و 385 هه‌زار دۆلار به‌رزکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ به‌رزترین ئاست داده‌نرێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا. 

له‌ پاش به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى سه‌د دۆلار له‌ بازاڕه‌کانى عێراق و هه‌رێم بۆ زیاتر له‌ 150 هه‌زار دینارى عێراقى،  بانکى ناوه‌ندیى به‌ چوار رێگا هه‌وڵى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار ده‌دات.

ئه‌و رێگایانه‌ش بریتى بوون له‌، زیادکردنى فرۆشى رۆژانه‌ى دۆلار و زیادکردنى پشکى دۆلارى هه‌فتانه‌ بۆ بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو.

 هاوکات پێدانى دۆلار به‌ نرخى فه‌رمى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى گه‌شت و چاره‌سه‌رى پزیشکى و خوێندن گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش، ته‌رخانکردنى بڕى سێ ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار