سه‌در په‌یامێک بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێکدا داوا له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات تێڕوانین و په‌یوه‌ست بوونیان نیشتمانیانه‌وه هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌په‌یامه‌که‌یدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراقدان، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبن به نیشتیمانه‌وه و رێز له سه‌روه‌رى و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگرن."
موقتەدا سەدر دەشڵێت:"عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان."
رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."