سزاى ساڵێک زیندانى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێکى دیکه‌ى بادیناندا سه‌پێندرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر سێ که‌یسی جیاواز، دادگای دهۆک ساڵێک زیندانی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس ئومێد به‌رۆشکیدا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، ڕه‌مه‌زان ئه‌تریسى به‌رپرسى تیمى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى بادینان ڕایگه‌یاند:" ئه‌مرۆ دادگاى کردنى ئومێد به‌رۆشکى سزادراوى بادینان له‌سه‌ر سێ سکاڵا به‌ڕێوه‌چوو، دادگا بۆ سکاڵاى یه‌که‌م به‌شه‌ش مانگ زیندانى کردن و بۆ سکاڵاى دووه‌م به‌هه‌مان شێوه به‌شه‌ش مانگ زیندانى و بۆ سکاڵاى سێێه‌میش به بڕى 240 هه‌زار دینار سزاى بۆ چالاکوان ئومێد به‌رۆشکى بڕیه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا ته‌میز ده‌که‌نه‌وه بڕیاره‌که ڕاست ودروست نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئومێد به‌رۆشکى به‌پێى مادده‌ى دووى یاساى به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندى کردن بووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار