وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق: به‌م زوانه 200 ملیاره‌که ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، بڕیارى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، به‌ڵام کاتى خه‌رجکردنه‌که‌ى بابه‌تێکى ته‌کنیکییه و به‌مزوانه ده‌نێردرێت.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى خسته‌ڕو و په‌یوه‌ست به‌ناردنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه که سولفه‌یه‌که بۆ پێدانى موچه له کوردستان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌و بودجه‌یه دواتر له‌نێو پشکى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش رێککه‌وتنى له‌سه‌رکراوه. به‌ڵام که‌ى خه‌رج ده‌کرێت ئه‌مه بابه‌تێکى ته‌کنیکییه، چونکه کارى ته‌کنیکى ماوه بۆ دابینکردن و ناردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمى کوردستان".
هاوکات راشیگه‌یاند:" بڕیارى ناردنى بودجه‌ى بۆ کوردستان داوه، چونکه زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ند مانگێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه ئه‌وان به‌رپرسن له دابینکردنى ئه‌و پاره‌یه بۆیان".
