ئه‌مریکا له‌سه‌ر ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێم راپۆرتێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکى له‌سه‌ر ڕه‌وشى مافه‌کانى مرۆڤ له هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که" ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خنه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات گرتووه‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانیان کردووه، روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژی بونه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به مافه‌کانى مرۆڤ بۆ ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" دوو پارته سه‌ره‌کییه کوردییه‌که، پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ده‌زگاى ئاسایى خۆیان هه‌یه، به‌پێى ده‌ستورى فیدڕاڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هێزى ئاسایشى ناوخۆى خۆى هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که " یه‌کێتى و پارتى به جودا کۆنتڕۆڵى یه‌که‌ى زیاده‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگرى جودایان هه‌یه، که به‌ناو له‌ژێر سایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى کوردستاندا ڕێکخراون".
سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌ران، کونسوڵگه‌رى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه‌ده‌که‌ن که له مانگى ئاب هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌رێم به‌لانى که‌مه‌وه 50 خۆپیشانده‌ر، چالاکوان و ڕۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیر کرد له شاره‌کانى زاخۆ و دهۆک و چه‌ندین چاو‌دێر ئه‌م ده‌ستگیر کردانه‌یان به نایاسایى له‌قه‌ڵه‌مدا، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سه‌کان به‌هۆى پیاده‌کردنى مافى گردبوونه‌وه‌ى ئاشتیانه ده‌ستگیر کراون، یان له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران مافى یاسایى بۆ بردنه به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێر نادیده‌گرت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دۆخى زیاندانیانیشه‌وه، راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو، دۆخی زیندانیان له هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستێکی خراپدایه و زیادبونی ژماره‌ی به‌ندکراوان به‌رزتره له‌توانای دیاریکراو له‌هه‌ر شه‌ش بنکه‌کانی چاکسازی له‌هه‌رێمی کوردستان.
هاوکات له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، یاساى رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق رێگای نه‌داوه به‌داخستنی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان که‌ناڵه ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنه‌کان روبه‌ڕوی داخستن بوونه‌ته‌وه.
له‌به‌شێکى ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، ئازادى راده‌ربڕین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و سه‌رکرده باڵاکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌روی سیاسییه‌وه کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر که‌یسه هه‌ستیاره‌کان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
