حکومه‌تى هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌و پرسى دارایى تاوتوێ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌کرێت، که یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى به سه‌رۆکایه‌تیى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 هاوکات پوخته‌ى کۆبونه‌وه‌کانى وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوری، کاروبارى پێشمه‌رگه، کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان) و سکرتێرى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، له مانگى ئایارى 2021 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابورى و لیژنه‌ى ده‌سپاکى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رباره‌ى ڕاپۆرتى دوه‌مى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌خرێته‌ڕو.
هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، له ته‌وه‌رى سێیه‌مدا راپۆرتێکى شیکارى سه‌باره‌ت به ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساى (په‌روه‌رده و فێرکاریى له هه‌رێمى کوردستان - عێراق) که له (197) مادده پێکهاتوه ده‌خرێته‌ڕو.
