به‌غدا پێنج تریلۆن دینار بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبون بڕیاردراوه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کان بکات و به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا پرۆسه‌ى فرۆشتنى سه‌نه‌داتى دارایى ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌ماندا باسى له‌وه‌کردووه که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار له‌بازار و که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى گۆڕانکارى دراو له‌سه‌ر هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پرسى به ئه‌لیکترۆنیکردنى وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بارزگانی، ده‌سته‌ى گومرگ و باج له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى له‌ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
هاوکات پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق جه‌ختیکردوه‌ته‌وه پێشنیازێکیان خستوووه‌ته‌روو که له ماوه‌ى داهاتودا جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌ویش له‌رێگه‌یه‌وه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کانى که‌رتى نیشته‌جێبون ده‌کرێت.