په‌که‌که گه‌وره‌ترین ئامارى کوژرانى سه‌ربازانى تورکیا بڵاوده‌کاته‌وه
"تورکیا سه‌د کیلۆمه‌تر خاکى باشوورى کوردستانى داگیر کردووه"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئامارى سه‌ربازه کوژراوه‌کانى سوپاى تورکیاى له مه‌تینا و زاب و ئافاشین بڵاوکرده‌وه که له‌و ماوه‌یه‌دا 238 سه‌ربازیان لێ کوژراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که میدیاى په‌که‌که بڵاویکردووه‌ته‌وه، سوپاى تورکیا 230 هێرشى زه‌مینیى و ئاسمانیى کردووه‌ته سه‌ر باشورى کوردستان و زیاتر له 13 جاریش چه‌کى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه.
په‌که‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئێستا تورکیا ڕوبه‌رى 100 کیلۆمه‌ترى له خاکى هه‌رێمى کوردستان داگیرکردووه‌و 12 جاریش گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه:
*تورکیا 42 جار هه‌وڵیانداوه بڕۆنه ناو تونێله‌کانى گه‌ریلا و هه‌موو جاره‌کان تێکشکێنراو.
* سوپاى تورکیا 12 جار گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه.
*هێزه‌کانمان 169 چالاکییان ئه‌نجامداوه.
* هێزى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د 24 چالاکییان ئه‌نجامداوه.
* له ئه‌نجامى چالاکیى گه‌ریلاکان 238 سه‌رباز کوژراون، 30 سه‌ربازیشبریندار بوون.
* 39 گه‌ریلا شه‌هیدبوون.