نێچیرڤان بارزانى دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئوردن ده‌کات له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا، شاى ئوردن په‌وه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوه‌زیرانى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر په‌یامێکى له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پادشاى ئوردن بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تى:" خۆشحاڵ بووم به‌کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى و، پادشاى ئوردن بۆ تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن و هاوکارى دوولایه‌نه له‌پرسه ئابورى و ئاسته‌نگییه هه‌رێمى و ناوچه‌ییه‌کان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێکى دیکه که جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولا بوون گفتوگۆیان له‌سه‌ر کراوه، هه‌رێمى کوردستان بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى له‌گه‌ڵ شانشینى ئوردن به‌رزده‌نرخێنێت و کار ده‌که‌ن بۆ پته‌وتکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
