حکومه‌ت داتاکانى تایبه‌ت به‌داهات و خه‌رجییه‌کان تاوتوێ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوه‌وه و ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى بودجه تاوتوێ کرد‌و تێیدا بریاردرا لێکتێگه‌شتنى زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا دروست ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا و له کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوری، ڕونکردنه‌وه‌ى زیاتر و پێویستى له‌باره‌ى ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجى و کورتهێنانى ناو بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 خسته‌ڕوو .
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ى چێ ده‌رباره‌ى ئه‌و تێببینى و سه‌رنجانه‌ى که له لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه خرانه‌ڕو، بڕیاردرا وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و ئابورى و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌کان، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌ى پێویست ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان (دارایى و کاروبارى ئابوری، سامانه سروشتییه‌کان و یاسایى ) ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مانى کوردستان.
هاوکات، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، حکومه‌تى هه‌رێم به‌رچاوڕونى زیاتر ده‌داته په‌رله‌مانتاران بۆ هێنانه‌دى لێکتێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش له نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه یاسایه‌کى شه‌فاف و گشتگیر ئاماده بکرێت و دواى په‌سه‌ندکردنى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ده‌نگدان.
