جووتیار عادل: وه‌ک خێر سه‌یرى ئه‌و 200 ملیاره‌ى به‌غدا ناکه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌نه‌وه 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت و ده‌شڵێت:" خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت".
ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یرانى 2021، جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ناکرێت له‌ڕوى سیاسییه‌وه گرفت له‌به‌رده‌م ناردنى 200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ست کراوه به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردولا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیوادارین به‌مزوانه پاره‌که ره‌وانه بکه‌ن، ئێمه وه‌ک حکومه‌ت هه‌مو سیناریۆکانمان له‌به‌رچاوگرتوه و کارمان له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى هه‌رێم کردوه، له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا ئێمه وه‌ک داهات دیراسه‌تمان کردوه چۆن بتوانین داهاته‌که بۆ موچه و خزمه‌تگوزاریه‌کان دابینبکه‌ین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئیش و کاره‌کانى خۆمان و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌سه‌ر یاساى بودجه کراوه".
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى ناردنى 200 ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، جوتیار عادل ئاشکرایکرد، "خه‌ڵکى کوردستان قبوڵى ناکات وه‌ک خێر ته‌ماشاى ناردنى ئه‌وه پاره‌یه بکرێت که به‌غدا ره‌وانه‌ى ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتن و تا پاکتاوى حساب ده‌کرێت و پاشانیش پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ره‌نگه پشکى هه‌رێم زیاتر بێت و به‌پێى داتا و وردبینیه‌کان بڕى راسته‌قینه‌ى پشکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت".
هاوکات وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا بۆ ناردن یاخود نه‌ناردنى پشکى هه‌رێم، هه‌رێم ئاماده‌کارى کردوه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى پێکدێت له داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى هه‌موى ده‌خرێته ژێر دیراسه و له‌بودجه‌دا ره‌چاو ده‌کرێت.
جووتیار عادل له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، وتى"وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم موچه‌خۆران دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، 30 رۆژ جارێک موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا دابه‌شده‌کرێت، پابه‌ندیش ده‌بین به‌و به‌ڵێنه‌مان".
