کۆمپانیاى کۆره‌ک تلیکۆم سزا ده‌درێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق له نوسراوێکدا رایگه‌یاندوه، دواى ئه‌و هه‌موو ئاگادارکردنه‌وانه‌ى پێیانداوه، کۆمپانیاى (کۆڕه‌ک تیلیکۆم) پابه‌ند نه‌بووه به‌و بابه‌ته یاسایى و هونه‌ریى و داراییانه‌ى که ده‌که‌وێته سه‌رشانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌دنییه‌کانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که"هه‌نگاوى نوێیان دژى (کۆڕه‌ک تیلیکۆم) هه‌ڵگرتووه و هه‌نگاوه‌کان ده‌گاته ئاستى به‌کارهێنانى هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ى چاکسازى له گرێبه‌سته‌که‌یدا هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنى موڵک و ماڵى گشتییه".
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق ه‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاریانى ده‌سته، ژماره (2021 / ق 60) له به‌رواى 21/6/2021 دا ڕژد (حریص)ه که هه‌موو ڕێوشوێنه‌کانى به‌پێى گرێبه‌ستى ڕێگاپێدان و به‌جۆرێکبێت گره‌نتیى به‌رده‌وامیى به‌شداران بکات له به‌کارهێنانى په‌یوه‌ندییه گواستراوه‌کان له عێراقدا.
هاوکات به پشتبه‌ستن به ئه‌وه‌ى له ده‌قى ماده‌ى (15/دووه‌م)ى یاساى بودجه‌ى فیدراڵیى ژماره 33ى ساڵى 2021ى کۆمارى عێراقدا هاتووه و له ڕۆڵى ڕێکخه‌ریى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانه‌وه له ڕێکخستن و چاودێریکردنى ئه‌داى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى مۆبایل که له عێراقدا کارده‌که‌ن و به‌پێى فه‌رمانى ته‌شریعیى ژماره 56ى ساڵى 2004ى کارپێکراو و به‌نده‌کانى گرێبه‌ست که پێشتر ده‌سته‌که هه‌ستاوه به‌گرتنه‌به‌رى زنجیره‌یه‌ک ڕێوشوێنى ڕێکخستنانه به‌رامبه‌ر کۆمپانیاى کۆڕه‌ک تیلیکۆم بۆ په‌یوه‌ندیى گواستراوه له عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه‌ى فیدراڵ‌دا هاتووه، له‌پێناو ڕێکخستنى پابه‌ندبوون به پابه‌ندییه‌کانى سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌وه که خزمه‌تگوزاریى په‌یوه‌ندیکردن پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
