فڕۆکەی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکاکانی تورکیا سنوری گوندی مژێ ی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.
کاتژمێر 5:14 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکاکانی تورکیا سنوری گوندی مژێ یان لەبناری چیای گارە بۆردومانکردوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردوە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ بۆردومانکرد.
لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
