"پێنج هەزار پێشمەرگە پلەی بەرز دەکرێتەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بە واژۆی وەزیری پێشمەرگە پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان پلەی بەرز دەکرێتەوە.
بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە رۆژی 15-06-2021 دەرچووە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی لەسەرە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی پێنج هەزار و 995 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان.
لە نووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، پلە بەرزکردنەوەکە بەپێی خشتەیەک و بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەکانیان رێکخراوە و بەسەر دوو لیستدا دابەشکراون، کە لیستی یەکەم لە 5 هەزار و 874 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت و لیستی دووەم لە 121 پلەدار و پێشمەرگە پێکدێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە مانگی تەمموزەوە ئەو پلە بەرزکردنەوەیە جێبەجیدەکرێت و مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار