وەزیری کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق رەتدەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لەوڵاتانی دەرەوە رەتدەکاتەوە و داواشیانکردوە دۆسیەی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتیانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە کەبەشێکیان ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لەتورکیا و ئوردن چاوەڕێی وەرگرتنی رەزامەندین بۆ چونیان بۆ وڵاتی سێیەم.

پێنجشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2021، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەمیانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی کۆچ و کۆچبەرانی ئەمریکا لەواشنتن رایگەیاندوە، بەغدا گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان بەشێوەی زۆرەملێی لەوڵاتانی دەرەوە رەتدەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەی داوای مانەوەیان لەو وڵاتانە رەتدەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان لەئەمریکا کردوە و لەئێستادا لەوڵاتانی تورکیا و ئوردن دەژین، بەشێکیان ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە لەو وڵاتانە دەژین و دۆسییەکانیان دواخراوە، بۆیە داوایان لەبەرپرسانی واشنتن کردوە کاربکەن لەسەر دۆسییەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشوتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی پەنابەریدا لەسەر بەرنامەی "رێگەپێدانی راستەوخۆ فێڵ و ساختەکارییان کردوە"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی 104000 (سەد و چوار هەزار) داخوازینامە دەکات کەزۆرینەیان داخوازینامەی هاوڵاتیانی عێراقن، بۆیە لەئێستادا 500 (پێنج) پەنابەری عێراقی کەبەهۆی ئەو بەرنامەیە لە ئەمریکان مەترسی ئەوەیان لەسەرە دیپۆرت بکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار