هەپەگە ئاماری دوو مانگی چالاکیەکانی ئاشکرا کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

هەپەگە ئاماری دوو مانگی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابووری ئاشکرا کرد، لەو ماوەیەدا ٢٨٨ چالاکییان ئەنجامداوە و ٣٨٩ سەرباز سزادراون و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٧ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

پێنجشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئاماری دوو مانگی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابووری ئاشکرا کرد.

سوپای توركیا سەرەڕای داگیركارییەكانی لەسنوری بادینان و بڕینەوەی دارەكان و بردنیان بۆ وڵاتەكەی، بەردەوام بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەشوێن گەریلاكانەوەیەو دەیانەوێت لەو رێگەیەوە چالاكییەكانیان بەرانبەر سوپاكەیان لەباكورو باشووری كوردستان رابگرن یان كەمی بكەنەوە، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بۆ پاراستنی خاك و گەلی كورد لەباشوور بەردەوام دەبن لە «بەرخودان» دژی سوپای توركیاو داگیركارییەكانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار