له‌باره‌ى سه‌روه‌رى وڵاته‌وه کازمى بانگ ده‌کرێته په‌رله‌مان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى عێراق 43ى واژۆى کۆکردووه‌ته‌وه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمى له‌باره‌ى سه‌روه‌ریى وڵاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق واژۆى په‌رله‌مانتارانى کۆکرددووه‌ته‌وه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکه‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسانه میوانداریى کردنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه له‌باره‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌ریى عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌تایبه‌ت پرسى بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌رخاکى عێراق.
له نووسراوى داواکاریى میوانداریکردنه‌که‌دا، له‌باره‌ى هۆکارى ئه‌و داوایه‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه، “بۆ زانینى ئه‌و ڕێکارانه‌ى کازمى وه‌ک فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان، گرتوونیه‌تییه‌به‌ر له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیش دووباره ده‌بنه‌وه.