هه‌ده‌په له‌په‌رله‌مانه‌وه دژى به‌کارهێنانى گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا لێکۆڵینه‌وه ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) داواى دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ده‌که‌ن سوپاى تورکیا گازى کیمیایى له‌دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) له هه‌رێمى کوردستان به‌کارهێناوه.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه میدیاى نزیک له پارتى کارێکارانى کوردستان به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا بڵاوکرده‌وه، پارتى دیموکراتى گه‌لان له‌په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه پێکده‌هێنێت.
دواى ئه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له 23ى نیسانه‌وه هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر گه‌ریلا له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه تا ئێستا به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه 12 جار گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا به‌کارهێناوه.
دوێنێ میدیاى فوراتنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین گازى کیمیاییدا گرتووه که له‌رێگه‌ى گوریسوه هه‌ڵدراوه‌ته تونێله‌کانه‌وه.