وه‌زاره‌تى كارەبا دوو پرۆژەی به‌ بڕى 48 ملیار دینار لەسلێمانی ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد، كه‌ تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ به‌ بڕى 48 ملیارو 810 ملیۆن دیناره‌.

وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم یڵاویكردۆته‌وه‌، وەزیری كارەبا گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد كه‌ تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ به‌ بڕى 48 ملیارو 810 ملیۆن دیناره‌.

پرۆژه‌كانیش بریتین له‌: 

 پرۆژەی یەكەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان بازیان‌و رانیە، بە درێژایی 105 كیلۆمەتر، بە گوژمە 31 ملیارو 600 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیای (هێرۆ)وە  لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەی دووەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان تانجەرۆو سەیدسادق بەدرێژایی 55 كیلۆمەتر، بە تێچوونی 17 ملیارو 210 ملیۆن دینار، لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (هێرۆ)و (مادۆ)وە لە ماوەی 220 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار