ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !! (احترامي للحرامي)

گۆران قادر

3 ساڵ لەمەوپێش



گۆران قادر

هۆنراوەی : عبدالرحمن بن مساعد

وەرگێڕانی : گۆران قادر

ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

خاوەنی شكۆی پارێزراو..

كەمێ ئارام گرتن ولەگەڵیا لێزانین و ووریایی..

ئەم زاتەی بەرچاوی ئێوە.. بە دزییەكی بچوك دەستی پێكرد..

پاشان دزییەكی بچوكی تر..

پاشان لە قۆزاخەكەی خۆی هاتەدەر.. وهات هات بۆ ڕیزی پێشەوە !

لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

خاوەنی شكۆی پارێزراو.. خاوەنی ئەو نەفسە بێگەردە.. خاوەنی ئەو دەستە پاكە.. ئەم سامانە زۆر وترسناكەی.. پێكەوەناوە بە مووچەكەی!! وئێساش وا لە ڕیزی پێشەوە ! لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !! خاوەنی شكۆی پارێزراو..

جێبەجێكردنی یاسا.. پێشینەی كاریەتی وگرنگی پێدەدا.. هیچ لە حەرامخۆری نزیك ناكەوێتەوە.. تەنها لەژێر باڵی تاریكیدا نەبێ.. هەر بەمەش وا لە ڕیزی پێشەوە ! لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !! خاوەنی شكۆی پارێزراو.. بەپەرۆشەوە چالاكانە دزی دەكا.. ڕەنج دەكێشێ وگیرفان. پڕ دەكا.. ئارەق دەڕێژێ وپاداشتی ناوێ بێباكە لە لێپرسینەوە.. هیچ سڵ ناكا لە سزادان..

هەر بەمەش وا لە ڕیزی پێشەوە ! لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !!

ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !! خاوەنی شكۆی پارێزراو.. لە گشت وێستگە وكەناڵێكا.. باسی بێگەردی وپاكی كۆن دەكا.. باسی باوەڕی خۆی دەكا .. بە سیستم ویاسا ودادگا.. هەر بەمەش وا لە ڕیزی پێشەوە !

لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابی كاك دز !! ڕێزم بۆ جەنابی دز !! ڕێزم بۆ نكۆڵی وپشتگوێخستن..

ڕێزم بۆ پەیمان ویاسا شكاندن.. ڕێزم بۆ گەندەڵی وگەندەڵكاران.. بۆ خواردنی پارە وماڵی هەژاران.. بۆ چاوچنۆكی وزیادەڕۆیی لە پیسخۆری.. بۆ گۆڕینی هەموو ووڵات.. لە كەرتی گشتی بۆ كەرتی تایبەت.. ڕێزم بۆ شادزی تایبەت.. ڕێزم بۆ هەموو دزان!!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار