ئیلهام ئه‌حمه‌د ئامانجه‌کانى تورکیا بۆ داگیرکارییه‌کان ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیلهام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات (م.س.د) رایگه‌یاند، هێرش و داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌شه خۆى بگه‌یه‌نێت به موسڵ و که‌رکوک.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات (م.س.د) له چاوپێکه‌وتنێکیدا بۆ ئاژانسى فورات، ئاماژه‌ى به بارودۆخى باکوور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا و هێرش و داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا کرد بۆ سه‌ر باشوورى کوردستان و رایگه‌یاند:" به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سوریا کێشه‌کان قورس‌تر ده‌بن، ده‌وڵه‌ت واده‌زنێت به‌مه قازانجێکى گه‌وره‌ى ده‌ستکه‌وتووه و به گوێره‌ى ئه‌مه سیاسه‌تى خۆى له دژى کوردان سه‌ختتر ده‌کات. ده‌یه‌وێت له نێوان کورد و عه‌ره‌بدا هه‌ندێک زیاتر وروژاندن و ئاژاوه دروست بکات و ده‌ستى میت له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئامانجى هێرشه‌کانى دوڵه‌تى تورک له باشوورى کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه خۆى بگه‌یه‌نێت به موسڵ و که‌رکوک، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه هێرش بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان ده‌کات؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌بوونى هێزى گه‌ریلا ده‌بێته پێویستییه‌ک له وێ. په‌که‌که‌یش نه‌بوایه ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داگیر کردنى باشوورى کوردستان بیانوى تر‌ى هه‌ر ده دۆزییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ تورکیا کورد هێڵى سووره و هه‌موو کات ده‌یه‌وێت هێرشى بکاته سه‌ر.
هاوکات، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌ر بۆیه به‌هانه‌ى تورکیا هه‌رده‌م ئاماده بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى سه‌ره‌کیى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رفراوانکردنى خاکه‌یه‌تی، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ک ئاسته‌نگیى له پێشى خۆى ده‌ى بینێت، وتیشى:" یه‌که‌مین شوێنیش بۆى داگیرکردن خاکى باشوورى کوردستانه و هه‌بوونى گه‌ریلا-یش له پێشى خۆى به ئاسته‌نگ ده‌زانێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه هێرشى گه‌وره ده‌کاته سه‌ر گه‌ریلا.