جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم: هێزه‌کانى تورک چیتر تواناى ئه‌وه‌یان نییه‌ بمێننه‌وه‌ له‌ رۆژئاڤا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند:"هیچ پێکهاته‌یه‌ک نییه‌ که‌ یارمه‌تى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بدات بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌کى زیاتر له‌ باکوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریادا بمێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى ته‌موزى 2021، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێکیدا رایگه‌یاند:" هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک چیتر تواناى ئه‌وه‌یان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌و ناوچانه‌ بمێننه‌وه‌ که‌ له‌ باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریادا داگیریان کردووه‌".

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌کانیان په‌یوه‌ندیى به‌تواناى سه‌ربازیى هێزه‌کانى هه‌سه‌ده‌-ه‌وه‌هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌ و پشتیوانیى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌".

هاوکات، مه‌زڵوم کۆبانێ، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ هاووڵاتییانى سه‌رێ کانێ ئه‌زمونێکى زۆر سه‌ختیان تێپه‌راندووه‌ و تواناى ئه‌وه‌یشان هه‌یه‌ جارێکى تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌کانیانى خۆیان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار