مه‌زڵوم کوبانێ: سوپاى تورک گۆرى شه‌هیدانى شه‌رڤانانى عه‌فرین هه‌ڵده‌داته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌، که‌ له‌کاتى به‌رگرییکردن له‌ عه‌فریندا شه‌هیدبوون و وه‌ک گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ پیشانى ڕاى گشتیى ده‌دات.

جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) له‌ تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تی:" سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌، که‌ له‌کاتى به‌رگرییکردن له‌ عه‌فرین شه‌هیدبوون، دواتر ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه‌ و وه‌ک گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌شى ڕاى گشتیى جیهانیان ده‌ده‌ن.

مه‌زڵوم عه‌بده‌ی، بانگه‌وازیى له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیى کردووه‌، که‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ ڕابگرن و عه‌فرین و دانیشتووانه‌که‌ى له‌ تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى بپارێزرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار