په‌یه‌ده‌ داوا له‌ وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات سنورێک بۆ تورکیا دابنێن

"تورکیا له‌ عه‌فرین گۆری شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه‌و کورد له‌سێداره‌ ده‌دات و ته‌رمه‌کانیان له‌وێدا حه‌شار ده‌دات"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

په‌یه‌ده‌ ‌و یه‌په‌گه‌، هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌ عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه‌ شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن ‌و داوایش له‌ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن، سنوورێک بۆ تاوانه‌کانى دابنرێت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده‌)، به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى تێکدان ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا ‌و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، بڵاو کرده‌وه‌.

په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تى تورک ‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى که‌ سڵ له‌ هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه‌، گۆڕستانى شه‌هیدان هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه‌ ‌و واى بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن.

ئه‌نجوومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده‌، داوا له‌ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت ‌و سنوورێک بۆ کرده‌وه‌ تاوانکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێن ‌و ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى (عه‌فرین، سه‌رێکانى ‌و گرێسپی)ى داگیرکراو بۆ زێدى خۆیان.

هاوکات، نوورى مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، بانگشه‌کانى ده‌وه‌َه‌تى تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له‌ عه‌فرین، ڕه‌ت کرده‌وه‌ ‌و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى تورک به‌ به‌رچاوى جیهانه‌وه‌، گۆڕى شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه‌، کور له‌سێ داره‌ ده‌کات و له‌وێدا ده‌یشارنه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و سنوورێکى بۆ دابنێن".

سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا، ده‌ستیان کردووه‌ به‌ ده‌رهێنانى ته‌رمى شه‌هیدانى عه‌فرین له‌ناو گۆڕه‌کانیان و وێنه‌ و ڤیدیۆى له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن و شه‌ڕڤانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ گۆڕى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ن، که‌ له‌کاتى به‌رخۆدانى عه‌فریندا، شه‌هید بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار