ده‌میرتاش داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى باکورى کوردستان ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له هاونیشتمانیانى باکوورى کوردستان ده‌کات گوێ به‌ده‌نگۆکان نه‌ده‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن بۆ پاراستنى گیانیان له په‌تاى کۆرۆنا و متمانه به زانست بکه‌ن.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) که ئێستا له گرتووخانه‌ى ئه‌درنه له زینداندایه له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاکسین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌کانماندا زۆر که‌مه، تکا له هاونیشتمانیانمان ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ى دوودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین و تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه، به‌زووترین کات خۆیان ناونووس بکه‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها ده‌میرتاش له تویته‌که‌یدا تکا ده‌کات و ده‌نوسێت:" تکایه گوێ به ده‌نگۆکان مه‌ده‌ن، راست نین. متمانه به زانست بکه‌ن".
تا ئێستا پێنج ملیۆن و 470 هه‌زار و 764 که‌س له باکوورى کوردستان و تورکیا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و پێنج ملیۆن و 124 هه‌زار و 661 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 50 هه‌زار و 155 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.