هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌: ده‌توانین هاوکێشه‌ى سیاسى بگۆڕین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په‌) ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستى پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌ چاره‌سه‌رى پرسى کورد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پارته‌که‌شیان دابخرێت، ده‌توانن هاوکێشه‌ى سیاسى له‌و وڵاته‌ بگۆڕن.

مه‌دحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند:" پارته‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن به‌رنامه‌ و پلانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌یه‌ و به‌شێکیان لێدوانى خراپ و جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌ده‌ن، که‌ مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه‌".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ تورکیا ده‌کرێنه‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌، ته‌نها هێرش نین بۆ سه‌ر پارتێک، به‌ڵکوو هێرشن بۆ سه‌ر دیموکراسى له‌و وڵاته‌".

هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په‌ راشیگه‌یاند: "پارته‌که‌یان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه‌ بتوانێت له‌ ئه‌گه‌رى داخستندا به‌رگرى له‌ خۆى بکات، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ و پلانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووش هه‌یه‌".

هاوکات سانجار جه‌ختیشیکرده‌وه‌: "ئێمه‌ وه‌کوو هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ داین تورکیا بچێته‌ ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه‌ و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ئاماده‌کاریى کراوه‌. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ دابخه‌ن، ئه‌وه‌ بزانن ئه‌وه‌ى هاوکێشه‌ى سیاسى له‌ تورکیا ده‌گۆڕێت هه‌ر ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنین".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار