واشنتن پۆست هه‌وڵى سیخورى به‌سه‌ر ته‌له‌فونه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح ئاشکرا ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى ئیسرائیلییه‌وه‌ هه‌وڵى کردنه‌ ئامانجى مۆبایلى زیاتر له‌ 50 هه‌زار که‌س دراوه‌ که‌ له‌نێویاندا ژماره‌ مۆبایلى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ن.
به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له‌نێو ئه‌و لیسته‌ 50 هه‌زار که‌سییه‌دا سه‌دان سیاسه‌تمه‌دارو به‌رپرسى حکومه‌تى جیهان هه‌ن که‌ له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پیگاسۆسى ئیسرائیلییه‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ مۆبایله‌کانیان هاک بکرێن و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه‌ بکرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو که‌ له‌نێو لیسته‌که‌دا سێ سه‌رۆکى ئێستاى وڵاتان هه‌ن که‌ پێکدێن له‌ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراق و سیریل رامافوزا، سه‌رۆکى ئه‌فریقاى باشور، له‌گه‌ڵ پاشایه‌کدا.
هه‌روه‌ک لیسته‌که‌ سێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاتان و حه‌وت سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو له‌خۆده‌گرێت.

سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که‌وه‌ وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه‌ راست بن ئه‌وا "زۆر مه‌ترسیدارن."

واشنتن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ که‌ نازانرێت ئایا هه‌وڵى هاککردنه‌که‌ دراوه‌و مۆبایلى ئه‌و که‌سانه‌ هاککراون یاخود هێشتا هه‌وڵى هاککردنیان نه‌دراوه‌و ته‌نها له‌و لیسته‌دان بون بۆ ئه‌وه‌ى هاک بکرێن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار