سه‌رۆکى وڵاتێک داواى لێبوردن له نێچیرڤان بارزانى ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا به‌هۆى دواخستنى سه‌ردانه‌که‌یه‌وه بۆ هه‌رێم داواى لێبوردن ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆکى حکومه‌تى یۆنان بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێز کیریاکۆس میتسۆتاکیس سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستانیان له‌گه‌ڵ یۆنانیان تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان به بواره‌کانى په‌یوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاریکاریى دوولایه‌نه‌یان دووپات کرده‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان داواى لێبوردنى کرد که سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى کوردستان دوا خرا و ویستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌که له کاتێکى گونجاوى داهاتوودا نیشان دا.
دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، دۆخى عیراق و ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى نێوانیان بوو.