سه‌باح هه‌ورامى: کۆرۆناى ده‌لتا له‌سلێمانى له‌ته‌شه‌نه‌کردنى خێرادایه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" له‌م کاته‌دا کۆرۆناى جۆرى ده‌لتا له سلێمانى له‌ته‌شه‌نه‌کردنێکى خێرادایه".
سه‌باح هه‌ورامى، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" له‌م کاته‌دا کۆرۆناى جۆرى ده‌لتا له سلێمانى له‌ته‌شه‌نه‌کردنێکى خێرادایه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 78 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 11 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارى توندى له‌باره‌ى زیادبوونى کۆرۆناى ده‌لتا راگه‌یاند که تووشبوون به په‌تاى کۆرۆنا گه‌یشته رۆژانه گه‌یشته هه‌زارو 456 تووشبوو، به‌ڵام تووشبوون له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو که‌مبووه‌ته‌وه.