فواد حسێن: به ئێرانییه‌کانمان وتووه ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن هێرشه‌کانى هه‌ولێر راگرن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند، له دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران به‌ڕاشکاوى گفتوۆیان کردووه که ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌کرێنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غداو هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، فواد حسێن له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) ده‌ڵێت:"له دیداره‌کانماندا له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى ئێران و له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکان، گفتوگۆى چه‌ند پرسێک به راشکاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى ده‌که‌ین، له‌وانه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌غداو ناوچه‌کانى تر، ئێرانییه‌کان به‌ڕه‌سمى پێمان ده‌ڵێن ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و هێرشانه‌وه نییه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌شڵێت:" له‌میانى چه‌ندین گفتوگۆى دورودرێژدا چ له به‌غداو چ له تاران داوامان له ئێرانییه‌کان کرد ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن له‌باره‌ى هه‌ندێک له گروپه چه‌کداره‌کان بۆ راگرتنى هێرشه‌کان و پێمان وتن، هه‌ندێک له‌و گروپانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕوى بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌ربه ئێوه‌ن".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ندێک له‌و گفتوگۆیانه به‌رهه‌میان ئه‌وه‌بووه که له قۆناغێکى دیاریکراودا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه راگیراون.