تەندروستی دهۆک: پێویستە حکومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند:" بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، بەپێچەوانەوە بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "زۆر خراپ دەبێت".

حەمزە رەزیکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەنرێت، بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "زۆر خراپ" دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لەکوردستان بۆ زیاتر لە هەزار کەس لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە، دوێنێش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 1220 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 701  توشبوش چاکبونەتەوە و 22 کەسیش مردون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار