شاندێکی هەرێم بۆ موچەی مانگی هەشت دەچێتە بەغدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەم هەفتەیە شاندێکی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی هەشت و نۆ سەردانی بەغدا دەکەن.

داواکردنى مووچەى مانگى هەشت لەکاتێکدایە بەپێى خشتەى لیستى مووچەى وەزارەتى دارایی هەرێم، سبەینێ یەکشمە کۆتایی دەهێنرێت بەدابەشکردنى مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران و موچەخۆرانى سەرجەم دامودەزگاکانى کوردستان.

سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی یەکلایی کردنەوەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی هەشت و نۆ سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ لیژنە داراییەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە شەش وەزیر پێکهاتووە کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت رۆژی یەکشەممە نوسراوێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات. لە نوسراوەکەدا بڕی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات کە بڕەکەی 281 ملیار دینارە و لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکەی پەیوەست بە دەست کەوتنی ئەو پارە.

بەوتەى سەرچاوەکە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکە داواکردنی بودجەی تەشغیلییە لە بەغدا و روونکردنەوە لەسەر پارەی پێویست بۆ ناوخۆی هەرێم.

ڕۆژى چوارشەممە 1-10-2025 راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".                                

لەلایەکى دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و رێكکەوتنێکی هاوبەش لەبارەیەوە بکرێت.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و دەڵێت، بە تێکڕايی رۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانی فرۆشراوە و داهاتەکەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار