دابان محه‌مه‌د: ئافرەت ھەیە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند :" ئافره‌ت هه‌بوه 100 پارچه زه‌وی به‌ناوه‌وه كراوه".
دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینێكدا له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنی زه‌وی سلێمانیمان کردوە، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە ئه‌وه‌ی، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنی قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ده‌ستی بۆ ببرێت! بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی دوو ملیار دۆلار بەرەوژورە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "چەندین رێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و راسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی 24 ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، رادەستیان کراوە (ئافرەت ھەبوە 100 پارچە زەوی بەناوەوە کراوە)".
دابان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكردووه: "چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی، سه‌ربازی، حزبی و حكومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به ئامێری پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وی ئیفراز ده‌کرا! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌کرا، به سه‌وزایی و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌کێشرا، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان رازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا!".
