بەلەمێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە لە ئیجەدا نقوم دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەلەمێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، لەدەریای ئیجە نقوم بوو، تا ئێستا نۆ کەسیان بێ سەروشوێنن لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە 36 کۆچبەر رزگار بکەن..
رەوا بابان نوێنەری یەکێتی لە یۆنان رایگەیاند، ''ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت. ''
ئەوەشیخستەڕوو، ''لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا. ''
ناوبراو باسى له‌وه‌شكردوه، ''گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام ده‌ده‌ن كه تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.''
به‌هۆى دۆخى خراپى ئابورى و سیاسى له‌هه‌رێمى كوردستان وعێراق به‌شێكى زۆرى گه‌نجان و تازه پێگه‌یشتوان ڕێگه‌ى مان و نه‌مانى ئه‌وروپا ده‌گرنه‌به‌رو حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا هیچ پلانێكى نیه بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵبدات گه‌نج و لاوانى هه‌رێم له‌ناوخۆدا بمێننه‌وه‌و هه‌لى كار‌و ئارامى سیاسیان بۆ دابین بكات.
