سه‌رپه‌رشتیاری تیمی كۆرۆنا بەوێنە جیاوازی سیەکانی دوو نەخۆشی كۆرۆنا نیشاندەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رپه‌رشتیاری تیمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی و پسپۆڕ له‌بواری هه‌ناوی، جیاوازیه‌كانی سیه‌كانی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی خسته‌ڕو كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڤاكسین رێگری له‌توشبونیشت به‌كۆرۆنا نه‌كات، ڕێگره له‌وه‌ی به‌سه‌ختی توش ببیت.
دكتۆر ھێرش حه‌یده‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی و پسپۆڕی هه‌ناوی، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، جیاوازی سیه‌كانی كه‌سێك كه ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتبێـ له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه وه‌رنه‌گرتبێت بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "سه‌رنجتان ڕاده‌كێشم بۆ ئه‌م دو وێنه‌یه‌ی خواره‌وه كه به‌ڕونی جیاوازی سیه‌كانی كه‌سێك كه ڤاكسینی وه‌رگرتبێت و كه‌سێك ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت ده‌رده‌خات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌ردوكیان ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌كۆرۆنا هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتوه ڕێژه‌كه‌ی زۆر كه‌متره و به‌ئاسانی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتوه باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌نه‌خۆشخانه‌یه".
دكتۆر ھێرش حه‌یده‌ر باسی له‌وه‌شكرد، "ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر ڕێگریش نه‌كات له توشبونت به‌كۆرۆنا، كه تا ڕاده‌یه‌كی باشیش ڕێگره، به‌ڵام ڕێگره له‌وه‌ی به‌سه‌ختی توش ببیت و سیه‌كانت وێران بكات".