جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه گرنگە بەردەوام بێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" به‌رده‌وامیی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگزانی تیمی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆلۆنێڵ ئه‌شیل كۆمانده‌ری هێزه فڕه‌نسییه‌كان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق و سوریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌ڕوی ئاسایش، مه‌ترسییه‌كان و جموجۆڵه‌كانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌هێزكردن و دامه‌زراندنی بنكه و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له ناوچه سنورییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، پلانی داهاتو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش، تاوتوێكران.
هه‌ردولا جه‌ختیان له هه‌مامه‌نگیی زیاتری نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه بۆ زیاتر فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئێستا كه داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منی تێدا دروستبوه و بوه‌ته هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری و نائارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پاراستنی سنوره‌كان له دزه‌كردنی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش پێویستی به توندوتۆڵكردنی سنوره‌كان و به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی دژ به داعشی له ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند و سوپاسی هاریكاری و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی فڕه‌نسای كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچه‌كه هه‌یانه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگزانی كه تیمی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
