توركیا زۆرترین توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11.094 توشبوی كۆرۆنایان تۆماركردوه، ئه‌مه‌ش له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه زۆرترین رێژه‌ی توشبونه تۆماركرابێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 60 كه‌س به‌هۆی توشبونی كۆرۆناوه مردون، هه‌روه‌ها 11.094 توشبوی نوێ تۆماركراون.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، فه‌خره‌دین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سبه‌ینێ له ئه‌مڕۆ باشتر بن، ده‌بێت پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی توركیا، 5.563.903توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراون، له‌نێویاندا 50.761 مردن هه‌یه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار