ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداریده‌دات له‌زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداریه‌كی له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له گه‌رمیان ھه‌م ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر بون، ھه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه داخل به نه‌خۆشخانه كراون، ھه‌میش زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ھه‌مو ئه‌م داتایانه پێمانده‌ڵێت كه مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا ھێشتا به زه‌قیی له ئارادان و ئه‌گه‌ری زیادبونیشی زیاتره، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن و خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌تر نه‌بینه‌وه".
