لەهەفتەیەدا ٨٥ هەزار گەشتیار هاتونەتە پارێزگای سلێمانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 7 رۆژی رابردودا، نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاندوه، "به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه تۆماركراوه‌كان ، له 15 تا 23 ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار ، له بازگه و ده‌روازه‌ی سنوری و فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه و زۆرینه‌یان گه‌شتیاری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دواین ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتو بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كاته ده‌بێته هه‌ژماری كۆتایی سه‌ردانیكه‌ران و له ڕۆژانی داهاتو بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوه‌نكار و مۆڵه‌ته گه‌شتیاریه‌كان و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی یه‌كه كارگێریه‌كانی كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه به‌رچاوه، توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆرباش و ئارام ، پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌ن".
