بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:' رادەستنەکردنی داهاتەکانی گومرگی هەرێم بە بەغدا "راست نییە". دەشڵێت" سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە".

ئەمڕۆ شەممە  24ی تەمموزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردوە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی  هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم رێكارە بەپێی ماددەی ١١ی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نانەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەكرێت."

دوای ئەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، لە ماوەی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کرد و بەغدا سلفەیەکی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام تا ئێستا یاسای بودجە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار